٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەفات کەرەم: لەسەرداوای فراکسیۆنی یەکێتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دواخرا

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، بڕیاربوو ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردیەکان کۆببنەوە، بەڵام لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوەکە دواخرا و ئێمەش تادۆخەکە بەمشێوەیەبێت ناگەرێینەوە بۆ بەغدا.
 
(د.عەرەفات کەرەم) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بڕیاربوو ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردیەکان لەسلێمانی کۆببنەوە، بەڵام لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوەکە دواخرا، لەبەر ئەوەی ئەوان باسیان لەوەکرد سەرۆککۆمار ھاتووە و بڕیارە لە نێوخۆیاندا چەند کۆبوونەوەیەک بکەن، بۆیە ناتوانن بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی، "ئێمەش وەکو فراکسیۆنی پارتی ناگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی دیکەش بڕوا ناکەم بگەڕێنەوە، چونکە ناکرێت لەلایەک ھەرەشەی شەڕمان لێ بکەن و ئێمەش بگەڕێینەوە بۆ بەغدا، بۆیە بەوشێوەیە ئێمە جارێ ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا و بەردەوام دەبین لەبایکۆت کردن.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار