سه‌رۆكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا داوا ده‌كات، ئه‌مریكا ددان به سه‌ربه‌خۆییى كوردستاندا بنێت و پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات

ئەمەریكا-KDP.info- ڕۆژ به ڕۆژ پرسى سه‌ربه‌خۆییبوونى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌نگدانه‌وه و هه‌ڵوێستى جۆراو‌جۆرى ده‌وڵه‌تانی لێده‌کەوێته‌وه، له نوێترین هه‌ڵوێستیشدا، سه‌رۆكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه سه‌ر به پارتى كۆمارییه‌كانه، داوا له حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات ددان به سه‌ربه‌خۆییى كوردستان بنێت.
(نیوت جینگریش) سه‌رۆكى52ـه‌مین كۆنگرێسى ئه‌مریكا، كه به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى (دۆناڵد ترا‌مپ) دەزانرێت و، به كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسیى خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزى ئه‌مریكا ناسراوه، به ئاشكرا راى خۆى له‌سه‌ر دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و كوردستان ده‌ربڕیوه، ئەو داواى كردووه ئه‌مریكا ددان به سه‌ربه‌خۆییى كوردستان بنێت.
(نیوت جینگریش) هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى داوه، كه پێویسته حكوومه‌تى وڵاتەکەی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن لە هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت.
كوردستان تی ڤى




