نزیکەی ٢٠٠هەزار کەس بۆ جەژنی جەما سەرەدانی پەرستگایی لالشیان کردووه

پەرستگایی لالش-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی بنکەی لالش لە پەرستگایی لالش رایگەیاند، لە هەر ٧ رۆژی جەژنی جەمایی ئێزدییان دا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس سەردانی پەرستگایی لالشیان کرد.
(لوقمان سلێمان) بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دوای ئەوەی ئەنجوومەنی روحانی ئێزدییان بڕیاریاندابوو رێوڕهسمی جەژنی جەمایی ئێزدییان نەگیڕدرێ، لەبەر رەوشی ئێزدیان و دهڤهرهكه، بەڵام خەڵکێکی زۆر سەردانی پەرستگایی لالشیان کرد كه لهماوهی ئهو ٧ رۆژەدا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس بوون."
(سلێمان) گوتیشی، "جەژنی جەمایی ئێزدییان ٧ رۆژه کە درێژترین جەژنە لە پەرستگایی لالش بەڕێوەدەچێت و چەندین رێوڕهسمی ئاینی لە پەرستگاکە دەگێردرێن، بەڵام ئەمساڵ لهبەر رەوشی ئێزدییان و دهڤهرهكه جەژنە نەگێڕدرا بە پێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی روحانی ئێزدییان."
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٧ رۆژی بۆ کوردانی ئێزدیی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومیەکاندا لەبەر جەژنی جەما بۆ کوردانی ئێزدیی کردە پشوو.
پەرستگایی لالش مەزنترین و پیرۆزترین پەرستگایی ئێزدییانە لە سەرتاسەری جیهان و دەکەوێتە باکووری قەزایی شیخان.
کاروان باعەدری




