سەرکردەیەکی پارتەکەی مێرکل بۆ KDP.info: دەبێت بهغدا بە زمانی گفتوگۆ قسەبکات نەک هەڕەشە
__2017_10_13_h14m55s32__RM.jpg)
ئەڵمانیا-KDP.info- سەرکردهیەکی پارتی یەکێتی کرستیەکانەکانی ئەڵمانیا دەڵێ، دەبێت هەمووان ڕێز لە ئەنجامی ریفراندۆمی ههرێمی كوردستان بگرن، چونکە دەستکەوتێکی دیموکراسی و ئاشتیانە بوو کە گەلی کوردستان ئەنجامی دا.
(دیێتەر دیمبروۆسکی)، کە سەرکردهیە لە پارتی یەکێتی کرستیەکانەکانی دیموکراتی کە پارتی دەسهڵاداری ئەڵمانیا (ئەنگێلا مێرکل) راوێژکاری ئەڵمانیا بەڕێوەی دەبات و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی برادنبۆرگە تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئێمە وەک حکوومەتی ئەڵمانیا ناتوانین دەست بخەینە نێوکاروباری هیچ وڵاتێک بەڵام ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی دیموکراسی و ئاشتیانە بوو و پێوستە ڕێزی لێی بگیرێت."
(دیێتەر دمبرۆسکی) گوتیشی، "زۆر جار حکوومەتی عێراق لەبەر بەرژەوەندیی خۆی دەویەوێت عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە، بەڵام ناکرێت چونکە کوردستان بەپەلە پێشدەکەوێت و دەبێت بهغداش بە دوای ئەگەری ئەو خاڵانەدا بگەڕێ کە بۆ ئەم ڕەوشە دروستبوو، چونکە ئەم ڕەوشە حکوومەتی عێراق دروستکردووە و پێویستە بە شێوەیەکی ئاشتیانەش چارەسەربکرێت.
(دیێتەر دیمبروۆسکی)، کە پێشتر سهردانی كوردستانی كردووه و رەوشی کوردستانی بینیوە دەشڵێت، ئێمە داوا لە هەردوولادەکەین لەسهر مێزی گفتوگو دانیشن و دەست بە گفتوگۆ بکەن، حکوومەتی ئەڵمانیاش دەیەوێت هاوکاری هەموو لایەک بکات، بەتایبەت ئەو کێشەی له نێوان هەرێمی کوردستان و بهغدا ههیه، هەر گفتوگۆیەکیش لەنێوان هەردوولا بکرێت جێگایی دڵخۆشی ئێمەیە.
کــاروان بــاعـــەدری




