ئومێد خۆشناو: هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نییه.. په‌رله‌مان یه‌كلاى ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، بڕیار دراوه كه په‌رله‌مانى كوردستان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ڕۆژى دووشه‌ممه كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى (ئومێد خۆشناو) كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و ڕاى گه‌یاند، "رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت كه بڕیار دان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن یان دواخستنى.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی، "تا ئێسته هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نییه و په‌رله‌مان ئه‌و پرسه یه‌كلاى ده‌كاته‌وه.
(خۆشناو) گوتی، "لایه‌نه‌كان له گفتوگۆدان و له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هاوكات ڕوونى كرده‌وه كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه چوو، كۆمسیۆن ڕاى گه‌یاندووه ئه‌وان ئاماده‌ن له كاتى خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.




