مزووری: حەشدی شەعبی رێكکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا و ئەمریکای پێشێلکردووە

نەینەوا-KDP.info- بەرپرسێکی پارێزگای نەینەوا دهڵێ، حەشدی شەعبی رێكکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا و ئەمریکای پێشێلکردووە دهشڵێ، ھێزی پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییهوه بۆ ئەوەی ھەر مەترسیەک رووبدات بەرگری لە خاکی کوردستان بکات.
(شێخ محیەدین مزووری)، کارگێریِی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "جوڵەپێکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەند دەڤەرێك بووە، لەوانە خازر و دەڤەری تلکێف و باشیک، بەڵام ھیچ ھێزێکیان پێشڕەوی نەکردووە تەنیا ئاڵ و گۆڕی ھێزە و وەک نمایشێک خۆیان دەردەخەن، لەبەر ئەوەش ھێزی پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییهوه بۆ ئەوەی ھەر مەترسیەک رووبدات بەرگری لە خاکی کوردستان بکەن، وەک شەڕ و پێکدانان تا ئێستا لە سنووری نەینەوا شەڕ نەبووە."
بەر لەدەستپێکردنی شەڕی گرتنەوەی مووسڵ ھەرسێ لایەنی ھەرێمی کوردستان و سوپای عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر ئەوە رێكکەوتن سنووری ھەر ھێزێکی سەربازی لە دەوروبەری مووسڵ دیاربێت و پێشمەرگە تا ئەو ناوچە کوردستانیانەی بۆی دیارکرابوو كه خاکی کوردستانه پێشڕەوی کرد."
(مزووری) گوتیشی، "ھێزەکانی پێشمەرگە لەو سنورانەی تێیدا سەنگەریان داناوە ناکشێنەوە و کەسیش بۆی نیە داوای کشانەوەی پێشمەرگە بکات، چونکە پێشتر رێكکەوتن لەنێوان ھەرێم و ئەمریکا و بەغدا ھەبووە بۆ لێدانی سەنگەر و سنووری ھەر ھێزێک دیاریکراوه، بەڵام بەداخەوە حەشدی شەعبی رێكکەوتنەکەی پێشێلکردووە و ھاتووتە ناوچەکانی قەرەقووش نزیک شنگال، ئەوەش پێچەوانەی رێكکەوتنی ساڵی رابردووە کە بەگوێرەی رێكکەوتنەکە حەشد بۆی نیە بێتە ئەو سنورانە."
قائید میرۆ




