په‌رله‌مانی كوردستان، بانگێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
__2017_10_13_h12m30s36__RM.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌فه‌رمى ڕۆژى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند و بانگێشتى په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له نوسراوێكدا كه واژووی (جه‌عفه‌ر ئیمینیكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره هاتووه، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كى ماده‌ی پێنجى و بڕگه‌ی دووى له مادده‌ی 17ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره یه‌كى ساڵی 1992 هه‌مواركراو بڕیارماندا بانگێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین.
له نووسراوه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوه كه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌م ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه و تا ئێسته كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.




