٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەلاح حەسەن لە کۆنگرەی لاوانی ئەڵمانیا، ھیچ ھێزێک نییە، خواستەکانی گەلی کوردستان رابگرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ئەڵمانیا-KDP.info- لە میانەی بەشداربوونی فەرمیی (فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە، لە کۆنگرەی لاوانی سیاسی ئەڵمانیادا و لە بەردەم سەدان گەنجی سیاسی ئەڵمانی و جیھانی، لە دوای ووتارە فەرمییەکەی (ئەنجێلا مێرکل)ی راوێژکاری ئەڵمانیا، لە ھەمان کات و شوێندا باسی لە مافە رەواکانی  گەلی کوردستان و ئەنجامی ریفرەندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی کرد.

جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان سوپاسی گەلی ئەڵمانیا و پارتەکەی (ئەنجێلا مێرکل)ی کرد، کە لە ڕۆژانی شەڕی روو بە روو بوونەوەی داعشدا پشتگیریان لە گەلی کوردستان کردووە و چەک و تەقەمەنی و چەکی میلانیان بە پێشمەرگە داوە، بە ناوی لاوانی کوردستانیش سوپاسی ئەڵمانەکانی کرد بە گشتی و گوتی: "ئێمەی لاوانی کوردستان ئەم پشتگیریە ھەرگیز لە بیرناکەین".

ناوبراو لە وتارەکەیدا باسی لە دوایین سزای ئابووری و نامرۆڤانەی حکوومەتی بەغدا کرد، کە بە سەر گەلی کوردستانی ھێناوە و، باسی راگرتنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان و گەشتە نێودەوڵەتیەکانی کرد، کە لە لایەن حکوومەتی عیراقەوە راوەستیندراوە و، بۆتە ئەرک و تێکدانی رەوشەکە، ھەروەھا لە درێژەی ووتارەکەیدا (فەلاح حەسەن) گوتیشی: "ھیچ ھێزێک و ئیرادەیەک نییە، بتوانێت خواستەکانی گەلی کوردستان رابگرێت، گەلی کوردستان چی بە باش بزانێت ئەوە ئەنجام دەدات.

لە کۆتاییشدا ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بۆ ئامادەبووان خواست و سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی ئامادەبووانی کرد، شایەنی باسە وتارەکەی (فەلاح حەسەن) لە چەندین کەناڵی میدیایی ئەڵمانی و ئەوروپی راستەوخۆ پەخش دەکرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار