٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیسمەت رەجەب: رێگه‌کانی نێوان ھەرێم و مووسڵ کرانەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، شەوی ڕابردوو تابەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی بەھۆی ھەندێک حاڵەتی ئەمنی رێگاکانی نێوان ھەرێم و مووسڵ داخران، بەڵام ئێستا کراوەن و ھاتووچۆ ئاساییە و خەڵک بەئازادنە ھاتووچۆدەکات.
 
(عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوێنێ ھەردوو لیوای ٣٠و٥٠ی حەشدی شەعبی ھەڕەشەیان دەکرد، کە ھێرشی سەر ھێزی پێشمەرگە دەکەن و ھێزی پێشمەرگەش وەک خۆمائامادەکردن و بەھۆی ھەندێک حاڵەتی ئەمنیەوە شەوی رابردوو تابەیانی ئەمڕۆ رێگه‌کانی نێوان ھەرێم و مووسڵی داخست، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ رێگه‌کان کرانەوە و ئێستا ھاتووچۆ ئاساییە بۆ مووسڵ و خەڵک بەئازادانە ھاتووچۆی خۆیان دەکەن."
 
(رەجەب) گوتیشی، "ھێزی پێشمەرگە خۆی زۆر باش ئامادەکردووە و نیازی حەشدی شەعبی باش نیە و ئامادەیە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو، داخستنی رێگه‌کانیش تەنیا بۆ ھەندێک حاڵەتی ئەمنی دەگەرێتەوە، کە بەشێوەیەکی کاتی بووە.
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار