وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد: ھەفتەی دابێ پەرلەمان پرسی ههڵبژاردن یهكلایی دهكاتهوه

دهۆك-KDP.info- وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە ھەفتەی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدان و دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بکات، ھاوکات بڕیارێک دەدات لەبارەی بەشداریکردنی ناوچەکوردستانیەکان لەو ھەڵبژاردنانە.
(د.محەممەد عەلی یاسین) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بڕیارە ھەفتەی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدان لەوادەی خۆیدا یاخود دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بکرێت، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری لێدەدرێت، چونکە ئەمە کاری پەرلەمانە، بۆیە ھەفتەی دابێ ئەوپرسە یەکلایی دەکرێتەوە."
(د.محەممەد) گوتیشی، "لەھەمان کۆبوونەوە دا بڕیار لەبارەی بەشداریکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەدرێت، چونکە ئەمەش پێیوستی بەبڕیاری پەرلەمانی کوردستان ھەیە."
وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد دهشڵێ، "پێدەچێت لەکۆبوونەوەی داھاتوودا پەرلەمانی کوردستان یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکاتەوە، لەبەر ئەوەی پێوستی بەھەموارکردنەوە ھەیە."
بڵند ئیبراھیم




