٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری سەدان قوتابی و هەزاران ئاوارە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بە مەبەستی پشتیوانیکردنی قوتابییان لە پرۆسەی خوێندندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداوستی خوێند پێشکەشی سەدان قوتابی دەڤەری گەرمیان و شارباژێر دەکات، هاوکات بۆ جاری سێیەمیش هوکاری خۆراکی بۆ ٥ هەزار ئاوارە لە شنگال دابین دەکات.

رێکەوتی ١٠/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا  قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ٩ گوندی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی قوتابیان دەکات، هاوکات لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕیشدا ٢٩٧٦ قوتابیی ٦٧ قوتابخانەی  بنەڕەتی پێداویستی خوێندنی ساڵێکیان بۆ دابین کرا.

 



هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بۆ قوتابیانی سنووری گەرمیان لە گوندەکانی (پیازە جار، سماق، سەید جەژنی، فتاح عمر، کانی ماران، کۆڵەجۆی حەمەجان، کارێزەی حەمەکەیفە، کەوا چەرموو و توران شێخ سەلام) بوون، کە تێیدا ٣١٤ قوتابی سودمەند بوون، لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕیش ٢٩٧٦ قوتابی لە پێداویستییەکانی خوێندنیان لە لایەن دەزگاکەوە بۆ داین کراوە، ئەو هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە، بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و هاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.
جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوە دەبرێن.



هەر لە هەمان بەرواردا و بۆ جاری سێیەم، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی گەیاندە ئاوارەکان لە شنگال، لەو چالاکییە مرۆییەدا ٥ هەزار خێزانی ئاوارە بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کۆمەڵگەکانی (خانەسور، دگورێ و شارەدێی سنونێ) سوودمەند بوون، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە شنگال و لە کۆی هەر سێ چالاکییەکە ١٣ هەزار ئاوارە پێداویستی خۆراکییان پێشکەش کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار