٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەو سەرەخۆشی مەكتەبی سیاسی پارتی، بۆ كۆچی دوایی كەریم زەند

سەرچاوە: KDP.info
 
 
بەڕێزان خانەوادەی كەسایەتی ناوداری گەلەكەمان كەریم زەند
 
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و مێژوونووسی ناوداری گەلەكەمان (كەریم زەند)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و تێكرای كەس و كاری خوالێخۆشبوو و رۆشنبیران و تەواوی گەلەكەمان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە سەبروئارامی و دڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.
 
مامۆستا (كەریم زەند) جگە لەوەی نووسەرومێژوونووس  و جوگرافیناسێكی دیار بوو، یەكەمین كەسیش بووە وەك مامۆستا و نیشتیمانپەروەرێك بەشداری لە كۆماری مەهاباددا كردووە، لەگەڵ بارزانی نەمر دوای رووخانی كۆمار رووی لە یەكێتی سۆڤیەت كردووە.
 
مامۆستا (كەریم زەند) تێكۆشەرێكی دیارودێرینی نەتەوەكەمان بوو بۆیە بەرامبەر ئەو خەبات و بەخششەی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە، هەروەها یەكێك بوو لەو كەسایەتیە خۆبەختكارانەی خزمەتێكی زۆری بە بواری كۆمەڵایەتی و كولتووری نەتەوەیمان كردووە و لەو رووەوەش جێپەنجەی روون و دیارە، خاوەنی (30-40)كتێب و چەندین بەرهەم و تۆژینەوەی جۆراوجۆرە لەرووی جوگرافیاومێژوودا،  بۆیە هەوڵ و كۆشش و ماندوبوونی مایەی شانازی و رێزو پێزانینە و لەدەستدانیشی زیانێكی گەورەیە.
 
جارێكی دیكە سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە گیانی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
انالله واناالیه راجعون
 
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
10/10/2017
 

هەواڵی پەیوەندیدار