٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا.. بۆ پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان خۆپێشاندان ئەنجام ده‌درێت

سەرچاوە: KDP.info
 
میونخ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی ناوچه‌ی پارتی لە ئەڵمانیا گوتی، رۆژی سێ شەممە لە ئەڵمانیا رەوەندی کوردی خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری کردن لە سەر بەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات.
 
(حەسەن قەوال رەشید) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان لە بەردەم کونسلخانەی ئەمریکا لە شاری میونخ خۆپێشاندانێک ئەنجام دەدەین.''
 
بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە  میونخ گوتیشی، ''ئامانجیش لە خۆپێشانی ره‌وه‌ندی كوردی ئەوەیە بۆ کۆنسلخانەکەی دیاری بکەین ئەو ئابڵوقە ئابووریەی لەلایەن تورکیا و ئیران و گوشارەکانی حکوومەتی عێراق، دیاری دەکەین كه‌ ئەوان دژی پرەنسیپەکانی دیموکراسین ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەی کە ریفراندۆم مافی هەموو نەتەوەیەکە پێوسیتە کوردیش ئەو مافەی هەبێت.''
 
کـــاروان بــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار