باڵیۆزی ئەڵمانیا: سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ڵمانیایە

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق کرد و لە دیدارەکەدا باڵێزی ئەڵمانیا رایگەیاند کە، سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ڵمانیایە.
ئه‌مڕۆ 10/10/2017 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ( سیریل نان) باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و كاردانهكانی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تاوتوو كرا.
له‌م دیداره‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئامانجیان له‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
په‌یوه‌ست به كاردانه‌وه و رێوشوێنه راگه‌یه‌نراوه‌كانی به‌غدا له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه جیاوازییه‌كان به هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی چاره نابن، پێویسته به‌غدا كۆتایی به رێوشوێن و بڕیاره زێده‌ڕۆییه‌كانی دژ به هەرێمی کوردستان بهێنێ و رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆی كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكاته‌وه. هه‌روه‌ها جەختی له‌وه کردەوە، كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی ئاشتی و سه‌قامگیری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له تێشكاندنی تیرۆریستان و ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی هه‌یه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌پێناو بنیاتنانی بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كان و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ڵمانیایە.




