هەڵەبجەییەکان داوای یەکگوتاری لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن

هەڵەبجە-KDP.info- هەڵەبجەییەکان داوای یەکگوتاری لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن، کە پێکەوە ڕووبەڕووی سەرجەم پیلانەکانی وڵاتانی ئیقلیمی و بەغدا ببنەوە.
(نوخشه ناسیح)، قایمقامی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''داواكارم هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كتری بخەن و خه‌بات بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی نیشتمانی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه چۆن له كاتی یه‌كڕیزیدا (سەرۆک بارزانی) و (سەرۆک تاڵەبانی) توانییان به یه‌كده‌نگی زاڵ بن به‌سه‌ر ته‌واوی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا، بۆیه له‌م دۆخه‌ی ئێستا‌ی كوردستانیشدا كه پاش ڕێفراندۆم له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێوە هاتووه‌ته ئاراوه، پێویستی به یه‌كگرتوییی ته‌واوی لایه‌نه‌كان هه‌یه، تاوه‌كو بتوانین سه‌ركه‌وتوو بین و هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رین به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی، ئه‌مه‌ش له یه‌كگرتووییی ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌رهه‌م دێت.''
سەبارەت بە گرنگیی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، (ئاری عه‌بدولله‌تیف)، شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا: ''ئێستا پاش پرسی ڕێفراندۆم و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ئه‌و پرسه، باشترین ده‌رفه‌ته كه لایه‌نه سیاسییه‌كان بیقۆزنه‌وه و بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رمێزی گفتوگۆ و یه‌كگرتووییەكی گشتی دروست بكه‌ن و به یه‌كگرتویی ڕووبه‌ڕووی ته‌واوی ئه‌و پیلانانه ببنه‌وه، كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقەوە دژی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستی دروان.''
(عه‌بدوللەتیف) دەڵێت: سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان ئه‌ركی قورسی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، به‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كان له ده‌وری مێزی كوردایه‌تی كۆ بكاته‌وه، كار له‌سه‌ر ئه‌جێندای یه‌كبوون و یه‌كگوتاری به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكه‌ن، كه گه‌ڵی كوردستان زیاتر له 92% ده‌نگیان داوه به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و جیابوونه‌وه له‌و عێراقه‌ی جگه له مه‌ینه‌تی و گێژاو هیچی بۆ گه‌له‌كه‌مان نه‌بووه، بۆیه لایه‌نه‌كان له یه‌كگرتنیاندا ده‌توانن به هه‌موو جیهان بڵێن، ئه‌وه هه‌موو كورد به یه‌ك گوتار و ئه‌جێندا كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كەن.''
(هۆشیار عه‌لی)، ناسراو به (هۆشیاری مینهه‌ڵگر) ده‌ڵێت: ''وڵاتانی ئیقلیمی و حكوومه‌تی عێراق پاش ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕای خۆی دەربڕی و گوتی، ده‌مه‌وێت وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا، كه خوا ئه‌و مافه‌ی به منیش داوه، سه‌ربه‌خۆ بم، بوونه‌ته دوژمنمان و هه‌ڕه‌شەمان لێ ده‌كه‌ن و به‌ڕه‌وای نابینن ئێمه باس له مافی سه‌ره‌تاییی خۆمان بكه‌ین، كه بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستانه، بۆیه ته‌نها خۆمان به یه‌كگرتویی ده‌توانین به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و پیلانانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بین، كه دوژمنان ڕۆژانه بۆمان ده‌نێنه‌وه.''
(هۆشیار عه‌لی) گوتیشی: ''گه‌له‌كه‌مان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، ڕووبارێك خوێنی داوه، بۆیه بینیمان هاووڵاتییان ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول چۆن ڕۆیشتنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا. ئێستا ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه، به یه‌كگرتوویی خۆیان ئه‌و ئه‌ركه‌ی هاووڵاتییان خستوویانه‌ته سه‌ر شانیان به ئەمانه‌ته‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن. هه‌میشه‌ش وه‌ك كوردێك شانازی به وته‌كانی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌كه‌م له‌سه‌ر ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.''
وڵاتانی ئیقلیمی له‌سه‌ر هه‌مو شتێك له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكۆک بن، بۆ دژایه‌تیی خواستی گه‌لی كوردستان یه‌كگوتارن. (خالید شێخ محه‌مه‌د)، گوتاربێژی مزگه‌وتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتی: ''ده‌بینین چۆن دوژمنان و ناحه‌زانی ئێمه له‌سه‌ر هه‌مو شتێك ناكۆكن، به‌ڵام بۆ دژایه‌تیی ئێمه كۆكن، بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش ئەگەر له‌سه‌ر هه‌مو شتێك ناكۆك بین، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان یه‌كگوتاری و یەكبوونی خۆمان بپارێزین و نیشتمانیانه بیر بكه‌ینه‌وه.''
(شێخ محه‌مه‌د) هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: ''گه‌له‌كه‌مان فرسه‌تی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی بۆ هاتووه‌ته پێشه‌وه، نابێ ئه‌م فرسه‌ته له‌ده‌ست بده‌ین و دەبێ كیانێك بۆ گه‌له‌كه‌مان دروست بكه‌ین. به‌تایبه‌ت داوا له به‌ڕێز (سەرۆک بارزانی) دەکەم، یه‌كبوونێكی گشتی دروست بكات، كه ئێستا به‌ڕێزیان برای گه‌وره‌ی هه‌مووانه و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش ده‌كه‌م هاوكاری بن، كه ئێستا گه‌له‌كه‌مان جیاوازه له‌گه‌ڵ پێش 25ی ئه‌یلوول و له‌سه‌ر ئاستی جیهان حسابی بۆ كراوه و دنیا باسی هه‌نگاوه بوێره‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.''
هێڤیار هەڵەبجەیی




