٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی پارتی کرێکارانی نەرویژ: كوردستان باشترین كاری کرد.. ئامادەین پاڵپشتی بکەین

سەرچاوە: KDP.info
 
 
نه‌رویژ-KDP.info- چاودێرى سیاسى و  ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى شارى هامارى نه‌رویژى ده‌ڵێت، هیچ حكوومه‌تێك و وڵاتێك ناتوانێت ده‌نگى زیاتر له‌ 92 له‌ سه‌دى خه‌ڵكى كوردستان له ‌به‌رچاو نه‌گرێت، هاوکات پاڵپشتی پارتی کرێکارانی نەرویژی بۆ هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.
 
له‌دواى ئه‌نجامدانى گشتپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 25-9 ـى مانگى ڕابردوو كه‌ زیاتر له‌ 92 له‌سه‌دى رێژه‌ى ده‌نگى به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌ده‌ستهێنا رۆژ له‌داوى رۆژ‌ له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئاستى كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌‌كان پشتگیرى بۆ سه‌ربه‌خۆ بوونى كوردستان زیاتر ده‌بێت و ده‌ڵێن كوردستان له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئاستى ده‌ولى پێگه‌ى به‌هێزتر بووه‌ .
 
(عوسمان كه‌وكه‌بى شاد) چاودێرى سیاسى و  ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى شارى هامارى نه‌رویژ، کە له ‌رۆژى 25-9 وه‌كو چاودێرێكى نێوده‌وڵه‌تى له ‌كوردستان بوو، تایبەت بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئه‌نجامدانى ریفرەندۆم زۆر به‌ پێشكه‌وتوویى ئه‌نجامدرا و خه‌ڵكى كوردستان به ‌جۆشه‌وه‌ به‌ره‌و سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌چوون، خۆم سه‌ردانى 23 بنكه‌ى ده‌نگدانم كرد و بینیم ئاستى ئه‌و ریفراندۆمه‌،‌ وه‌كو وڵاتانى ئه‌وروپا، كه‌ ئێمه‌ لێى ده‌ژین زۆر به‌رز بوو، ئێستاش پێگه‌ى كوردستانى زۆر به‌رز و به‌هێز كردووه‌، ده‌بینم زۆر له ‌سیاسییه‌كانى ئه‌وروپا و په‌ڕله‌مانتارانى نه‌رویژ و سوید و دانیمارك و فینلاند پشتگیرى له‌ سه‌ربه‌خۆیى هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
 
(كه‌وكه‌بى شاد) پێوه‌ست ‌به‌ رێكاره‌كانى دواى ریفراندۆم، بڕوای وایە، دیالۆگ له‌گه‌ڵ دراوسێکان و  ئه‌وروپا بە پێویست دەزانێت،‌ "پێویستە شاندێكى هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتانى ئه‌سكه‌ندەنافیا و ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا بکەن، به ‌ڕاشكاوى پێیان بڵێن، گه‌لى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیى زیاتر له‌ 92 له‌سه‌دى ده‌نگیان به ‌بەڵێ داوه،‌  مافى گه‌لى كوردیشه‌ به‌م رێگا دیموكراسییه‌ داواى مافى خۆى بكات".
 
ناوبراو باس لە قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و پێیوایە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لە لایەن پێشمەرگەوە، چاکەیەکە بۆ ئەوروپا و وڵاتانی چواردەوور، کە دەبێت ئەوروپا و ئەمەریکا سوپاسگوزارى گه‌لى كوردستان بن، كه‌ تیرۆرستانى داعشیان لاواز كرد، ده‌بێت هه‌ڵوێستى خۆیان دیار بكه‌ن، هاوکات ئه‌ركى سه‌رشانیشیانه‌ پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیى هەرێمی كوردستان بكه‌ن و دانى پێ دابنێن".
 
ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌  گوتیشى، "حكوومه‌ت و په‌ڕله‌مانى بەغدا ده‌زانن ڕیفرەندۆم شوێنى خۆى گرتووه،‌ كورد له ‌عێراق هیچ خێر و خۆشییه‌كى نه‌بینیووه‌، بۆیه‌ هیچ حكوومه‌تێك و وڵاتێك ناتوانێت ده‌نگى زیاتر له‌ 92 له ‌سه‌دى خه‌ڵكى كوردستان له ‌به‌رچاو نه‌گرێت، چونكه‌ گه‌لى كوردستان ته‌نیا دەتوانێت بڕیار له‌ مافى چاره‌ى خۆنووسین بدات، هه‌ر چه‌نده‌ ده‌بینم ئه‌و فشار وهه‌ڕه‌شانه‌ مایه‌پوچن و كاتین ته‌نیا بۆ ترساندنه،‌ به‌ڵام ده‌بێت وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر بەغدا و توركیا و ئێران بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ى هه‌یه،‌ لایبه‌ن".
 
له‌باره‌ى هەڵوێستى حكوومه‌تى نه‌رویژ کە تا ئێستا به ‌فه‌رمیى هه‌ڵوێستى خۆى لە بارەی ریفرەندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رانەگەیاندووە،‌ (عوسمان) ئاشکرای دەکات کە پەرلەمانتارانی حیزبی کرێکاران کە ئەو تێیدا ئەندامە بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، گوتیشی: "په‌ڕله‌مانتارانى حیزبەکەم، کە پارتى كرێكارانی نەرویژییە، هەروەها په‌ڕله‌مانتارانى ترى ئەو وڵاتەش زۆربه‌یان ده‌ڵێن هەرێمی كوردستان باشترین كاریان كرد،‌ ئامادەشین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كى گه‌لى كوردستان، خه‌ڵكى نه‌رویژ، بگره‌ له‌ سیاسییه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌كان، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی ریفرەندۆمی هەرێمی کوردستان‌ قسەمان کردووە،‌ ده‌ڵێن باشترین كاریان كرد له‌ مێژوودا کردووە".
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شارەوانی نەرویژ باسی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دەکات، کە له ‌ماوه‌ى داهاتوودا به ‌ده‌عوه‌تى به‌شى  ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌رویژ  و حیزبى كرێكاران و سه‌ندیكاى كرێكاران، كه خاوەنی‌ 60 هه‌زار ئه‌ندامه‌، ئه‌وه‌ى بینیویەتی لە ماوەی چاودێریکردنی پرۆسەکەدا لە کۆبوونەوەیەکدا باسی دەکات. 
 
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار