دادگای فیدراڵی: بە پشتبەستن بە دەستوور، بڕیاریارهكانی پهرلهمان جێبەجێ ناکرێن

هەولێر-KDP.info- حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) یاساناس و ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێ، بڕیارەکانی بهغدا بە ھیچ شێوەیەک یاسایی و دەستووری نین، لەبەر ئەوەی کاری پەرلەمان یاسادانانە، نەک بڕیاردان، دادگای فیدراڵیش بە پێی یاسا جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر بڕیارێ پەرلەمان بیدات، جێبەجێ ناکرێت.
حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بڕیارەکانی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ھیچ قیمەتێکی نیە و نایاسایی و نادەستوورین، چونکە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە، کە پەرلەمان شوێنی یاسادانانە و بە ھیچ شێوەیەک بۆی نیە بڕیاربدات، بۆیە ئەوەی بهغدا کردی، دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستانە، لە کاتێکدا کاری ئەوان بڕیار دان نییە، بۆیە ھیچ گرنگییەکی نییە و ناشتوانن جێبەجێی بکەن".
(سلێڤانەیی) گوتیشی، دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارەی بە پشتبەستن بە مادەی٦١ی دەستووری عێراق دەرکردووە، کە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات و کاری ئەو تەنیا یاسادانانە".
ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بە ژمارە ٢٤لە ساڵی ٢٠١٦ دەرچووە، کە تێیدا جەخت لەوەکراوەتەوە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ھەر بڕیارێک دەربکات جێبەجێ ناکرێت، ھەر بۆیەشە ئەو بڕیارانەی دژی ھەرێمی کوردستان دەرکراون، جێبەجێ ناکرێن.
بڵند ئیبراھیم




