فراكسیۆنى پارتى به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێ، "فراكسیۆنى زه‌رد له‌باره‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ى هه‌یه له دواى ئه‌نجامدانى گشتپرسى ، هه‌روه‌ها بڕیاردان له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه.
(د.سیروان سیرینى) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌كو فراكسیۆنى پارتى بڕیاره كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و مه‌كته‌بى سیاسى پارتیمان ئه‌نجام بده‌ین.
(سیرینى) پێوه‌س به ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گوتی، "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان چاره‌نووسسازه و بۆ ئه‌وه‌یه بڕیار له‌باره‌ى چوونه‌وه یاخود نه‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا بده‌ین و هه‌روه‌ها كۆتا هه‌ڵوێست چ ده‌بێت و چ پێویسته بكرێت له‌م قۆناغه‌دا.
نەشوان بەرزنجی




