ئاسایشی دوبز: نزیکەی هەزار تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون
__2017_10_09_h17m19s30__HK.jpg)
کەرکووک-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی دوبز گوتی، لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەوە تا ئێستا نزیکەی ھەزار چەکداری داعش دەستگیر کراون.
(ڕاید عەلی)، بەڕێوبەری ئاسایشی دوبزی سەر بە پارێزگاری کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجەوە تاوەکو ئێستا لە سنووری شاری کەرکووک زیاتر لە حەوت ھەزار ئاوارە ڕوویان لە سنوورەکانی ئەوان کردووە، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە ھاتنی ئاوارەکان کەم بووەتەوە.''
(ڕاید عەلی) گوتی: ''توانیویانە لە نێوان ئاوارەکاندا نزیکەی ھەزار چەکداری داعش دەستگیر بکەن و لە لێکۆڵینەوەکانیشدا ددانیان بەوەدا ناوە، کە چەکداری داعش بوونە، یان لەگەڵ ئەوان کاریان کردووە.''
(ڕاید عەلی) گوتیشی: ''ئەو چەکدارانەی کە دەستگیر کراون، سەرجەمیان خەڵکی ناوچەکەن و خێزانەکانیشیان ڕەوانەی کەمپەکان کراون.''
بڵند ئیبراھیم




