٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی هەزاران قوتابیی دابین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێداویستیی خوێندن بۆ ٥٠ هەزار قوتابی دەکات، دوێنێیش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پارسێلی خۆراکی بۆ ٣ هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال دابین کردووە، هاوکات و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە شارۆچکەی شێخانیش، خۆراکیان بەسەر ٨٠٠ خێزانی ئاوارەدا دابەش کردووە.

لە درێژەی کارەخێرخوازی و مرۆییەکانیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا، ئەمڕۆ قوتابیانی قوتابخانەی رەشکینی بنەڕەتیی تێکەڵ لە هەولێر بەسەر دەکاتەوە و جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەشی ٤٠ قوتابی دەکات.
لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر، قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند، لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سوودمەند دەبن، هەتاوەکو ئێستا لە دوو قوتابخانەی رۆژهەڵات و ژێکافی بنەڕەتی ٩٠٠ قوتابی سودمەند بوون.

 

لە لایەکی تریشەوە، دوێنێ ٨-١٠، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هاوکاریی خۆراکیان پێشکەش بە ٣ هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال لە کۆمەڵگەکانی (گوهبەل و زوراڤا) کرد.

 



لە لایەکی دیکەشەوە، بە شەخۆراکی مانگی دەی ٨٠٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک، لەلایەن دەزگاکە بە پارسێلێکی خۆراک دابین کرد، کە پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک (برنج، رۆن، نیسک و ئارد و  هتد)، کە پێداویستی خواردنی مانگێکی هەر خێزانێک پڕ دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار