كۆمسیۆن و ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بڕیاره نوێنه‌رى كۆمسیۆن و ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێم كۆ ببنه‌وه.
(سه‌یاح كوره‌چى) ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ."
له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه (كوره‌چى) گوتى: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌بێت، كه پێویست بوو به‌پێى یاسا به‌ر له 30 رۆژ كاندیده‌كان ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن له كۆمسیۆن، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه كاندید نه‌بووە."
نەشوان بەرزنجی




