مافی مرۆڤی هه‌ڵه‌بجه: ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤمان له سزاکانی بەغدا ئاگادار کردووەتەوە

هەڵەبجە-KDP.info- نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤیان لەسەر بڕیارەکانی بەغدا دژ بە هەرێمی کوردستانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، هاوکات بە سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانیشی دەزانن.
(گوڵستان ئه‌حمه‌د) به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و یاسا و بڕگانه‌ی په‌رله‌مانی بەغدا دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردوون، سیاسین، هیچ پێوه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی و یاساییان تێدا نییه و دژ بە یاساكانی مافی مرۆڤن، به‌پێی هه‌موو یاساكانی مافی مرۆڤ گه‌لی كوردستان كه ده‌نگی داوه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی و نه‌وه‌كانی، مومارەسه‌ی حه‌قی خۆی كردووه."
ده‌رباره‌ی گەیاندنی پەیامیان بە ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافی مرۆڤ له‌سه‌ر سزاکانی به‌غدا به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان (گوڵستان ئه‌حمه‌د) ده‌ڵێت: "وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له كوردستان داوامان له ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بواری مافی مرۆڤ كردووه، كه گوشار له ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا بكه‌ن، تاوەکو واز له سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێنن".
ناوبراو گوتیشی: "ئەو یاسایانەی کە ئێستا به‌غدا دژ بە گەلی کوردستان دەریکردوون و کاریان لەسەر دەکات، پێشێلكارین و دژی مافی مرۆڤن، به نموونه داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر، كه هه‌زاران هاووڵاتی ئاسایی و قوتابی و نه‌خۆش و برینداره‌كانی شه‌ڕ پێویستییان به چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دیارە كه به‌هۆی وه‌ستانی فڕۆكه‌خانه‌كانەوە ناتوانن سه‌فه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه یه‌كێكه له سزاكانی دژی هاووڵاتیان و پێشێلكردنێكی زه‌قی مافی مرۆڤه".
پاش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی بەغدا، چه‌ندین بڕیاری نایاساییان دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر بێت‌و بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئەوا هەریەکەیان سزایەکی نامرۆڤانەیە بەرانبەر بە هاووڵاتیانی کوردستان.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




