چوار به‌ڕێوبه‌رى گشتى و دوو قایمقام له سنوورى هه‌ولێر دەگۆڕدرێن

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یێنێت، له چوارچێوه‌ى گۆرانكارییه ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، بڕیاره چوار به‌ڕێوبه‌رى گشتى و دوو قایمقام له سنوورى هه‌ولێر بگۆڕدرێن.
(كه‌نعان خه‌یلانى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "له چوارچێوه‌ى گۆرانكارییه ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، رێكارى گۆڕینى چوار به‌ڕێوبه‌رى گشتى و دوو قایمقام ته‌واو بووه کە (به‌ڕێوبه‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تیى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تیی كارووبارى شه‌هید و ئه‌نفاڵكراوه‌كانى هه‌ولێر)ن، هه‌روه‌ها قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر و قایمقامى كۆیه، كه هێشتا بە وەکالەتن دەگۆڕدرێن."
بە گوتەی (خه‌یلانى)، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، نووسراوى فه‌رمى، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن پارێزگاى هه‌ولێرەوە گه‌یشته ئه‌نجوومه‌ن و سی ڤیی كاندیده‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن دابه‌ش دەکرێ.
وەک سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی پارێزگا گوتی، له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، كه پێشبینى ده‌كرێ له ماوه‌یه‌كى نزیكدا بێت خۆیان ده‌ناسێنن و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدكردنیان ده‌درێت.
له ماوه‌ى ڕابردوو و له چوارچێوه‌ى گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، چوار به‌ڕێوبه‌رى ناحیه كران به قایمقام و شه‌ش به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ش دامه‌زران، له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش چوار به‌ڕێوبه‌رى گشتى و دوو قایمقامى تر دەگۆڕدرێن.
له‌باره‌ى ئامانج له گۆڕانگارى له پۆسته ئیدارییه‌كانى ئه‌و سنووره سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر گوتى "پێمان باش بووه ئه‌و كه‌سانه‌ى شاره‌زان و تواناى زیاتریان هه‌یه، پله‌كانیان به‌رز بكرێته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌شى هاتوونه‌ته ناو ئه‌و پرۆسه‌یهوە شاره‌زان و تواناى باشیان هه‌بووه و به‌رێوبه‌ر بوونهز
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نەوە له 30 ئه‌ندام پێكدێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




