٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و عومەری سەیدعەلی سەڵەحەددین بەهائەددین لە كۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوکات ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ (عومەری سەید عەلی) ڕێكخەری گشتیی بزووەتنەوەكە كۆ دەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە هاوکات جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بە یاوەریی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد؛ سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و لە ئێستادا لەگەڵ (عومەری سەیدعەلی) ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەدان.


 

هەواڵی پەیوەندیدار