ڕووسیا: زیاتر گەشە بە پێوەندییە ئابوورییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەین

هەولێر-KDP.info- ڕووسیا بۆ جارێکی دیکە لەسەر زاری جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی پەیامێکی دایە وڵاتانی ناوچەکە، کە ڕووسیا لە پەرەپێدان بە پێوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە داهاتووشدا زیاتر پەرە بەو پێوەندییانە دەدات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، (میخایل بۆگدانۆڤ)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پێوەندیی ئابووریی ڕووسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، کە مۆسکۆ پەرە بە پێوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات.
لە ڕووسیا لێدوانەکانی (میخایل بۆگدانۆڤ) بە لێدوانی مەحەک و جێگیر ناو دەبرێن، هەروەک لە کاتی هاتنی تیرۆریستانی داعشدا بەر لە سەرۆکی ڕووسیا ئەو گوتی، ڕووسیا لە شەڕی دژ بە داعشدا لە عێراق هاوکار دەبێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بە ڕاشکاوی سیاسەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە ڕووسیا دەیەوێت لە داهاتوودا زۆر لەوەی ئێستا زیاتر گەشە بە پێوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات.




