ھەڵوێستی بەغداییهكان گۆڕاوه.. لە پاش ریفراندۆمهوه هێور بوونهتهوه

بەغدا -kdp.info- کارگێڕی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان(سەباح ئاکرەیی) گوتی، ڕاسته كه پێشتر ھەڕەشە لە کوردانی بەغدا دەکرا، بەڵام لە دوای پرۆسەی ریفراندۆمهوه ھەڕەشەکان نەماون، دهشڵێ، خەڵکی بەغدا ھەڵوێستیان باشە و کوردانی بەغدایش زۆر دڵخۆشن، ھەرێمی کوردستان ببێتە دەوڵەت.
(سەباح ئاکرەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پێش ئهنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم، لە بەغداوە ھەڕەشە لە کوردەکانی ئەوشارە دەکرا بۆ ئەوەی بەشدار نەبن لەو پرۆسەیەدا، بەڵام كه ئەنجام درا، دۆخەکە ئارام بووهتەوە و ھەڕەشە نەماوە، كاردانەوەیشیان بەرانبەر کوردانی بەغدا نەبووە.''
ئەو گوتیشی، کوردانی بەغدا زۆر دڵخۆشن بە ئەنجامدانی ریفراندۆم و دەزانن ئیدی ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رادەگەیێنێت و دەبێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
لهبارهی چۆنهیهتیی هاتوچۆیانهوه (ئاکرەیی) دهڵێ، ''ھاتوچۆمان بە فرۆکە و ئۆتۆمبێل بۆ بەغدا ئاساییە و رێگری لە کوردەکان ناکەن. ڕاستییهك ههیه كه دهبێ بزانرێ، ئهویش ئهوهیه، تەنیا ھەندێک لە شیعەکان دژایەتیی کورد دەکەن، لە یادی موحەڕڕەمیشدا، لە دروشمهكانیاندا قسەیان بە کورد دەگوت، ئەگەرنا بە گشتی دۆخەکە باشە و حکوومەت ھیچ ھەنگاوێکی دژی کوردانی بهغدا نەناوە.''
بڵند ئیبراھیم




