قیركردنی رێگهی سەرەكی حاجی ئۆمەران-چۆمان لە قۆناخی كۆتایی دایە
__2017_10_07_h12m43s17__RM.jpg)
چۆمان-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی چۆمان گوتی، لە ئێستادا كا لەسەر ڕێگهی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران–چۆمان دەكەین و بەشێكی زۆری قیرتاو كراوە، ئەوەی دیكەش كاری لەسەر دەكرێت و لە رۆژانی داهاتوودا كۆتایی دێت.
(ئەحمەد قادر) قایمقامی شارۆچكەی چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەسەر كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و، یەكێك لە پڕۆژە گرینگەكانیشمان، قیرتاوكردنی ڕێگهی گشتی حاجی ئۆمەران-چۆمانە، بەشێكی زۆری تەواو بووە و ئەوەی ماوە ئەویش ئێستا كاری لەسەر دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.
قایمقامی چۆمان گوتیشی، "قیرتاوكردنی ئەو ڕێگهیە گرنگی خۆی هەیە، بەحوكمی ئەوەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەسەر ئەو ڕێگهیەیه و رۆژانە هاتووچۆیەكی زۆری لەسەرە، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەو ڕێگهیە نۆژەن بكەینەوە".
ڕابین شێروانی




