وڵاتان دژایەتی گەلێک ناکەن ٩٢%دەنگیان بەڵێ بێت بۆ سەربەخۆیی

هەولێر-KDP.info- مامۆستایهكی زانکۆ و چاودێری سیاسی دهڵێ، بڕیارەکانی بهغدا دژی ھەرێمی کوردستان نەک جێبەجێ ناکرێن، بگرە لەلایەن وڵاتانیش گرنگیان نییە و جێبەجێی ناکەن، چونکە بڕیارەکان دژی ھەموو یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانه، جگە لەوەش وڵاتان دژی ئیرادەی گەلێک نابن کە زیاتر لە٩٢%ی دەنگیان بەڵێ بووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
(د.ساڵح مەلا عومەر) مامۆستای زانستە سیاسیەکان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ھەرێمی کوردستان لەماوەی ٢٥ساڵی رابردوو کە فیدراڵی بووە ھیچ کێشە نەبووە بۆ وڵاتانی دراوسێ، بۆ وڵاتانی دیکەش بەھەمان شێوەیه، ببێتە دەوڵەتیش دەبێتە ھۆی سەقامگیری ناوچەکە و نابێتە کێشە بۆ وڵاتان، ئەمەش بەپێی تێپەڕبوونی کات ئەمەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە، چونکە ھەرێمی كوردستان لەماوەی رابردوودا ئەزموونێکی جوانی نیشانداوە.
پێوهست بهرۆڵی وڵاتانی ئەمەریکا و زلھێز کە ترسی ئەوەیان ھەبوو ریفراندۆم کاریگەری لەسەر شەڕی داعش ھەبێت (د.ساڵح) گوتی، "ریفراندۆم نەک کاریگەری لەسەر شەڕی داعش نەبوو، بگرە دەیەوێت سەقامگیری لەناوعێراقیش دروست بێت، چونکە عێراق وڵاتێکی شکەتخواردووە و بۆتە ھۆی ئەوەی سەقامگیری لەناوچەکەش نەبێت.
لەبارەی سزاکانی بهغداش کە بەسەر ھەرێمی کوردستانیان سەپاندووە (عیسا) دهڵێ، "سزاکانی بهغدا نایاسایی و نادەستوورین، نەک جێبەجێ ناکرێن لەلایەن بهغداوه، وڵاتانیش گوێ بەوسزایانە نادەن و جێبەجێیان ناکەن، بۆنموونە بڕیاری داخستنی ئاسمانی ھەرێم کە باسیان لەوەکردووە رێگە بەھیچ فڕۆکەیەک نادەن، لەکاتێکدا فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بەئارەزووی خۆیان ھاتووچۆ لەئاسمانی ھەرێم دەکەن و گوێ لەوبڕیارەی بهغدا ناگرن و گرنگی پێنادەن، جگە لەوەش بڕیاری داخستنی کونسوڵخانەکان تائێستا ھیچ وڵاتێک ئەوبڕیارەی جێبەجێ نەکردووە تەنانەت ئێران و تورکیاش سنوورەکانیان تائێستا کراوەن، چونکە دەزانن ئەمە چارەسەر نییە و زمانی توندوتیژی کۆتایی ھاتووە و ھیچ وڵاتێک ناتوانێ دژایەتی گەلێک بکات کە زیاتر لە٩٢%دەنگی داوە بۆ سەر بەخۆیی.
بڵند ئیبراھیم




