عەمید گەردی: ھێڵی پەیوەندی ڕەگەزنامەی کوردستان کاراکراوهته.. رۆژی یەک شەممە مامەڵە دەڕوێنین

هەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری گشتی رەگەزنامە و نشینگەی ھەولێر دهڵێ، دوای نزیکەی دوو هەفتە لە بڕینی ھێڵی ئینتەرنێتی مامەڵەی ھەرێمی کوردستان دووبارە کارا کراوەتەوە و دەشڵێ، ھیچ گەرنتیەک لەلایەن بەغداوە بە ئێمە نەدراوە دووبارە ناوەستێت.
عەمید (عەبدولڕەحمان گەردی) بۆ ماڵپهڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "رۆژی ٢٤ی ئەیلوول واتە رۆژێک بەرلە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەبیانوی کێشەی تەکنیکی ھەموو پەیوەندیەکی تایبەت بە مامەڵەی رەگەزنامە و پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وەستاند، تا رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دووبارە پەیوەندیەکە کارا کرایەوە، ھاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە ئێستادا ئەو کێشەی دروستکرابوو لەلایەن بەغداوە چارەسەرکراوە و لە ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان دەتوانن مامەڵەکانیان بەڕێوەببەن.
پهێوهست به دووبارە راگرتنی مامەڵەی ھاووڵاتیان لەلایەن بەغداوە (گەردی) دەڵێ، " ھەرچەندە بەغدا بیانووی ئەوەبو بەھۆی کێشەی تەکنیکی رایگرتووە، بەڵام کاتەکەی ھی ئەوەنەبوو مرۆڤ باوەر بکات بەو ھۆیەوە راگیراوە، ھیچ گەرەنتیەکیش لەلایەن بەغداوە بە ئێمە نەدراوە بۆ ئەوەی رانەگیرێت، بەڵام ھاووڵاتیان لە سبەی رۆژی یەک شەممەوه دەتوانن سەردانی فەرمانگەکان بکەن و مامەڵەیان بۆ دەڕوێنین.
قائید میرۆ




