٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان لە گردی دەباشان ماڵئاوایی لە مام جەلال کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان لە گردی دەباشان تەرمی (مام جەلال) بە خاک سپێردرا و ماڵئاوایی لێ کرا.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی)،  ئەم ئێوارەیە لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی (مام جەلال) سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە گردی دەباشان بە خاک سپێردرا و ماڵئاوایی لێ کرا.

(مام جەلال) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ بە ئاڵای کوردستانەوە تەرمی (مام جەلال) لە بەرلینەوە بەرە و سلێمانی بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە ڕێ کرا.
دواتر لە مەڕاسیمێکی پرۆتۆکۆڵی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پێشوازیی لە تەرمی (مام جەلال) کرا و تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی مام دانرا. لە ئێوارەیشدا تەرمی (مام جەلال) بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە ڕێ کرا و دواتریش لە نێو کەژاوەیەکی جەماوەریدا بەرە و گردی دەباشان تەرمەکەی بە ڕێ کرا. دوای ئەوەی تەرمی (مام جەلال) بردرایە گردی دەباشان لەوێدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان تەرمەکەی بە خاک سپێردرا و ماڵ ئاوای لێ کرا.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار