٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ به‌رلینه‌وه‌ ته‌رمى مام جه‌لال به‌ره‌و سلێمانی بە ڕێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەی تایبەت بەھێنانەوەی  تەرمی (مام جەلال تاڵه‌بانى) یه‌كه‌م سه‌رۆككۆمارى كورد له‌ مێژووى عێراقدا، لە فڕۆکەخانەی سەربازی بەرلینەوە بەره‌و هه‌رێمى كوردستان به ‌ڕێ كه‌وت.

به‌ گوێره‌ى زانیارى میدیاى یه‌كێتىی نیشتیمانى كوردستان بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكه‌كه‌ بگاتەوە شاری سلێمانی.
دواى گه‌یشتنى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى مه‌راسیمى پێشوازیكردن له‌ ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌ستپێده‌كات و بڕیاریشه‌ ته‌رمه‌كه‌ى لە رێورەسمێکی جەماوەری لە گردی دەباشان بەخاک بسپێردرێت.

بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی مام جەلال، سەدان کەسایەتی و لێپرسراوی حکوومی و حزبی  لە عێراق و ھەرچوارپارچەی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیھانەوە گەیشتونەتە سلێمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار