ناشناڵ ئینترێست: ورەی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەرزە

ئاژانسەکان-KDP.info- شارەزایەکی ئەمریکایی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بە لێدوانێکی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە گەمارۆکان توانای لاوازکردنی هەرێمی کوردستانیان نابێت. گۆڤاری ناشناڵ ئینترێستی ئه‌مریكایی ڕاپۆرتیكی شیكاریی دكتۆر (سێس فراتزمان)، شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی به ناونیشانی (بۆچی هه‌ندێك وڵات، شه‌ڕی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به مه‌ترسی ده‌زانن؟) بڵاو كردووەته‌وه.
نووسه‌ر له بابەتەکەیدا باس لە لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کورستان بۆ سەربەخۆیی دەکات، کە تێیدا (نێچیرڤان بارزانی) هیوای خواستبوو هەڕەشەکان نەچنە بواری کردارییەوە، چونکە خەڵکی کوردستان بەو گەمارۆ و هەڕەشانە لاواز نابێت. لەو بارەیەوە (سێس فراتزمان) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی هه‌موو بارودۆخێكی سه‌خت ببنه‌وه له‌پیناو سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ڵێن: ''به لامانه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ساڵێكیش بەرەنگاری بارودۆخی سه‌خت بینه‌وه، له‌كۆتایدا به‌وه ده‌گه‌ین كه ده‌مانه‌و‌ێت، ئێمه خاكمان هه‌یه، جینۆساید له‌ناوی نەبردین، ئێستاش ده‌توانین بمێنینه‌وه.'' له هه‌مان كاتدا، خه‌ڵكی كوردستان پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، کە ئه‌مریكا ڕێگر بێت لە بەردەم هەڕەشەکانی سەر كوردستان و داخستنی سنوورەکان لە لایەن تورکیاوە. هەروەها پێشبینیی خەڵکی کوردستانی هێناوە، کە ڕەنگە وڵاتی شانشینی سعودییه لە پێناو ڕاگرتنی هەژمۆنیی شیعەگەریی ئێران لە ناوچەکەدا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.
دكتۆر (فراتزمان) له به‌شێكی بابەتەکەیدا باس له دیموكراسی و یاساییبوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم دەکات و سەرسووڕمانی خۆی دەردەبڕێت بەوەی کە له مێژوودا یه‌كه‌م جاره ژماره‌یه‌كی زۆر وڵاتی دیموكراسیی ئه‌ورووپا یه‌ك بگرن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی، كه ئەویش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانە.
ناوبراو لەسەر پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئانکارا دەڵێت: ''توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تایبه‌ت و دیاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بە شێوەیەک کە له مانگی شوباتی ئەمساڵدا كاتێك سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی توركیای كرد، ئاڵای كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌شه‌كایەوه، له‌كاتیكدا ئەوکات له‌گه‌ڵ عێراق له كێشه‌دا بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له یه‌كتری ده‌كرد له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك، به‌ڵام ئێستا سەرۆکی تورکیا هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كات كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی وڵاتەکەی و پشتگیریی ئیسرائیله‌وه هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.''
ده‌رباره‌ی حكوومه‌تی عێراقیش، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی سەربازیی كردبوو بۆ كه‌ركوك، (فراتزمان) ده‌ڵێت: ''حكوومه‌تی بەغدا شكستی هێنا له پاراستنی ئەو شارە له ده‌ستی داعش و دابینكردنی ئارامی بۆ کەرکووک و كورد له ساڵی حه‌فتاكانه‌وه شه‌ڕیان بۆ ئه‌و شاره كردووه و له ساڵی 2005 ده‌بوو كێشه‌ی کەرکووک به مادده‌ی ده‌ستووری چاره‌سه‌ر كرابا، به‌ڵام پشتگوێ خرا، ئه‌م شاره ئێستا له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایە و هێزە سەربازییەکانی کوردستان ئەرکی پاراستنی ناوچه‌کانی كه‌ركوكیان له ئەستۆیە.''
نووسەری بابەتەکەی گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست لە کۆتاییی بابەتەکیدا دەنووسێت، خه‌ڵكی كوردستان پێیان وایه تا زیاتر چاوه‌ڕێی سه‌ربه‌خۆیی بن، نەیارەکانیان به‌هێزتر ده‌بن، بۆیه داوا له دۆستانیان ده‌كه‌ن بێنه ده‌نگ و یارمه‌تییان بده‌ن له گفتوگۆ و دانوستانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن هه‌فته‌كانی دوای ڕیفراندۆم سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام وره‌یان به‌رزه.




