شارەزایەکی نێودەوڵەتی لە رووسیا: رووسیا نایەوێت تورکیا گەمارۆی ئابووریی لەسەر هەرێم دابنێت

مۆسكۆ-KDP.info– شاره‌زایه‌كى نێودەوڵەتی لە ڕووسیا ده‌ڵێ، له‌و باوه‌ڕه‌دام هەرێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیى ڕابگه‌ینێت، ئه‌وا ڕووسیا کێشەی لەگەڵ دەوڵەتی کوردستان نابێت، ئێستایش ئەو وڵاتە دەیەوێت تورکیا گەمارۆی ئابووری لە سەر هەرێمی کوردستان دانەنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ڕاپرسی له هه‌رێمى كوردستان و زیاتر له 92%ی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە، ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى دا، به‌ڵام په‌ڕله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونى (عه‌بادى)، هه‌ستان به ده‌ركردنى 13 بڕیارى ناده‌ستوورى له دژى كوردستان، دواتریش له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران هه‌وڵیان دا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌وانیش تووند بێت له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان یارمه‌تیان بده‌ن.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا (د . ئیقبال دورره) شاره‌زاى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له مۆسكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای بە گرینگ زانینی ئه‌نجامدانى ڕاپرسى له هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، راشیدەگەیەنێت: "تا پێگه‌ى هەرێمی كوردستان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به هێزتر بێت، ئەو ریفرەندۆمە پێویست بوو بیكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ جیهان دیاركه‌وت گه‌لى كوردستان لە پێناو سەربەخۆ بوون تا چه‌ند یه‌كگرتووه".
گه‌مارۆدانى ئابوورى بۆ سەر هەرێمی كوردستان له لایه‌ن عێراق و وڵاتانى دراوسێ، لە دیدی (د. ئیقباڵ)ـەوە کاریگەری ئەوتۆی نابێت و دەشڵێ: "نه‌مبینیوه گه‌مارۆى ئابوورى كاریگه‌رى له‌سه‌ر هیچ وڵاتێك بكات، وه‌ك ده‌بینین ڕووسیا چه‌ند ساڵ گه‌مارۆ خرایه سه‌رى، به‌ڵام ئه‌و گه‌مارۆیه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ئابوورى ڕووسیا پێش بكه‌وێت، لێره‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بینم ڕووسیا هه‌وڵده‌دات بارگرانى ئه‌و سزایانه‌یه، ئه‌گه‌ر بێته سه‌پاندن سووك ده‌كات"، ناوبراوی باوەڕیشی وایە کە رووسیا هه‌وڵ ده‌دات توركیا گه‌مارۆى ئابوورى دروست نه‌كات.
ئاماژەیشی دا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شى دژن و هه‌وڵى گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، له ماوه‌یه‌كى نزیكدا خۆیان تێده‌گه‌ن، کە زیانێكى گه‌وره‌تر به خۆیان ده‌كه‌وێت، "بۆیه هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌گۆڕن و ئه‌و گه‌مارۆدانه‌شیان درێژه ناكێشێ، ئه‌گه‌ر بیكه‌ن".
هه‌رچه‌نده دواى ئه‌نجامدانى ڕاپرسى هەڵوێستى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر بەگشتی، به تایبه‌تى توركیا و ئێران و خودى عێراقیش تووندییان پێوه دیاره، ئه‌و شاره‌زایه‌ى كاروبارى نێودەو‌ڵه‌تى له مۆسكۆ، گوتیشى: "وه‌ك له مێژوودا ده‌زانین ئێران ماوه‌یه‌كى درێژ سه‌ربه‌خۆیى ئازه‌بایجانى قه‌بووڵ نه‌كرد، به‌ڵام دواتر ناچاربوو به قه‌بووڵكردنى، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى گه‌لى كورد به‌هێز بێت و سه‌ربه‌خۆیى خۆى ڕابگه‌ینێت، وڵاتانى جیهان ناچار ده‌بن ددانپێدانان به‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ن".
نه‌شوان به‌رزنجى




