٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ سەربەخۆیی کوردستان پەیامێک دەدەنە یوئێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاروایە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بچنە بەردەم ئۆفیسی یوئێن لە هەولێر و داوایان لێ بکەن کە پشتگیریی لە بڕیاری سەربەخۆیی کوردستان بکەن.

کوردستانیان لە ناوخۆ و دەرەوە وەک یەکتیم کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، هەوڵەکان بەردەوامن تا کۆمەڵگەی دەولی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان بکات، ئەمڕۆیش ریکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەچنە بەردەم ئۆفیسی یوئێن لە هەولێر و گردبوونەوەیەکی ئاشتیانە بۆ پاڵپشتیکردن لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

سەبارەت بەم گردبوونەوەیە، (رۆژگار موحسین)، رێکخەری گردبوونەوەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، تۆڕی ھەماھەنگی رێکخراوە ناحکوومییەکان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرچاوی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم ئوفیسی یوئێن لە شاری ھەولێردا گردبوونەیەک رێکدەخات و تێیدا پەیامی گەلی کوردستان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئاشتی دەگەیەنین بە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، کە گەلی کوردستان رۆژی ٢٥ی ئەیلوول بڕیاری خۆیداوە  و دەیەوێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە دەوڵەتی عێراق جیاببێتەوە، چونکە مافی ھەموو گەلێکی جیھانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئێمەیش وەک گەلی کوردستان بڕیاری خۆمانداوە و دەمانەوێ ئەو مافەمان ئیدی لێ زەوت نەکرێ.

(رۆژگار موحسین) دەشڵێ، ئێمە لەو چالاکییەکەدا داوا لە یوئێن دەکەین بە ئەرکی راستەقینەی خۆیان هەڵسن، پرەنسیپەکانی دیموکراتی جێبەجێ بکەن کە لە بەندی نەتەوەیەکگرتووەکان خۆیاندا هاتووە کە رێز لە بڕیاری چارەنووسی گەلان دەگیرێ، بۆیە پێویستە بەر لە هەموو لایەنێک و دەوڵەتێک یوئێن خۆی ددان بە سەربەخۆیی کوردستان بنێ و شەرعیەتی تەواو بداتە ئەنجامی ریفراندۆم، گەلی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەشێوەیەکی زۆ مەدەنیانە بڕیاری خۆی داوە بۆ سەربەخۆیی، بۆیە ئێمە ئەو پەیامە دەدەینە یوئێن و لە چالاکییەکانیشدا بەردەوامیان دەبێ.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار