٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لوئەی فرەنسیس: بەغدا لەهەموو ڕوویەکەوە دژ بە هەرێمی کوردستان دەستووری پێشێل کردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  کەسایەتیەکی دیاری مەسیحییەکان دەڵێت، بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق پێچەوانەی دەستوورین و تۆڵەکردنەوەیە لە ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان زیاتر لە ٦٠ماددەی دەستوورییان پێشێلکردووە و بە ھیچ شێوەیەک پابەندی دەستوور نەبوون.

کەسایەتی دیاری مەسیحیەکان (لوئەی فرەنسیس) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارەکانی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقمان بیردێنێتەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان پرۆسەیەکی دیموکراتی ئەنجامداوە، ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق ھەڵەی گەورەی تێدایە، بڕیارەکانیش تۆڵەکردنەوەیە لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاری یاسایی و دەستووری نین".

ئەو بڕیارانەی بەغدا کە دژ بە هەرێم بەبێ ئامادە بوونی کورد دەریکردوون، کە پێکھاتەیەکی سەرەکی عێراقە و ٨٠ نوێنەری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغدان، نایاسایین، ناوبراو دەشڵێت: "ئەمە پێچەوانەی دەستوورە، چونکە دەستوور جەخت لەسەر هاوبەشی دەکاتەوە، پێویستە بڕیارەکانیش بە هاوبەشی بدرێن، نەک بە شێوەی زۆرینە بڕیار دژی پێکھاتەیەک بدرێت".

(فرەنسیس)بە سەرسامییەوە ئاماژە بە لایەنەکانی بەغدا دەکات، کە هەمیشە باس لە پێشێلکردنی دەستوور دەکەن، کەچی خۆیان دەستوور پێشێل دەکەن، ناوی چەندین سەرکردەی بەغدا دەهێنێت، کە ناسنامەی وڵاتانی بیانییان هەیە، کە ئەوەش پێچەوانەی دەستووری هەمیشەیی عێراقە، وەک سەرۆکوەزیران ناسنامەی بەریتانی ھەیە و (عادل عبدول مەھدی) ناسنامەی فەرەنسی ھەیە و (سەرۆکی پەرلەمان) ناسنامەی قەتەری ھەیە و (حوسێن شەھرستانی) ناسنامەی کەنەدی ھەیە، (ئیبراھیم جەعفەری) ناسنامەی بەریتانی ھەیە، چەندین سەرکردەی دیکەشیان بە هەمان شێوەن.

تاوەکو ئێستا لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە زیاتر لە٦٠مادەی دەستووری پێشێلکراوە، "ئەوان بە ئارەزووی خۆیان دەستوور بۆ بەرژوەندی خۆیان بە کاردێنن و دژی خەڵکی دیکەش بەکاری دێنن".

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار