فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانى عیراق: له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال کۆستێکی به ئازاره

به‌غدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كۆچى دوایى (مام جه‌لال) ڕایدەگەیێنێ، له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه که ژیانی خۆی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رخستنی دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردستان ته‌رخان کردبوو، کۆستێکی به ئازاره.
ئەمە ده‌قی به‌یاننامه‌کەیە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی بەرێز مام جلال / سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و که‌ساسه‌یه‌تی خه‌باتکارو تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان خه‌ساره‌تێکی مه‌زن بوو. له‌ده‌ست دانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه که ژیانی خۆی له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و سه‌رخستنی دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردستان ته‌رخان کردبوو کۆستێکی به ئازاره.
ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و خوشک و برایانمان له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خۆمان و ته‌واوی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین و له خوای گه‌وره‌ش داواکارین گیانی کۆچکردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و سه‌برو هه‌داریش بداته که‌سوکاری به‌ڕێزیان.
إنا لله وإنا إلیهِ رَاجعُون
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
۳/۱٠/۲٠۱۷
نه‌شوان به‌رزنجى




