حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی ڕاگه‌یاند

هه‌ولێر-KDP.info- له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (سه‌فین دزه‌یی) گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی)، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی) سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركۆماری پێشووی عیراقه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له داموده‌زگه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
(دزه‌یی) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، كه هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای كوردستان و عیراقی فیدرال بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا نیوه ده‌هێنرێنه خواره‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له ناوه‌نده میدیایی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌كات به ڕێزه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ماته‌مینی بكه‌ن.




