جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: كۆچی دوایی سەرۆك مام جلال، كۆست و خەسارەتێكی گەورەبوو

ههولێر-KDP.info- له پهیامیدا به بۆنهی كۆچی دوایی (سهرۆك مام جهلال)، جێگری سهرۆكی پهرلهمان ڕایدهگهیێنێ، بە كۆچی دوایی سەرۆك "مام جەلال"، گەلی كوردستان و عیراق سەركردەیەكی گەورەی خەباتی سیاسی و دیموكراسی كوردستان و عیراق لە دەست دا و كۆست و خەسارەتێكی گەورەبوو بۆ میللەتەكەمان.
دهقی پهیامهكه:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەرێز سەرۆك "مام جەلال تاڵەبانی" سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانمان بیست. بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەرۆك " مام جەلال" و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرجەم كادیر و ئەندامانی و تەواوی گەلی كوردستان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو سەرۆك "مام جەلال" سەركردە و كەسایەتییەكی مەزن و كاریگەر بووە لە خەباتی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەركردە دیموكراسیخوازەكانی دیكەدا، ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لە دامەزراندن و پاراستنی دەزگا دیموكراسی و شەرعییەكانی كوردستان و چەسپاندنی دیموكراسی و پاراستنی دەستوور و تەوافوق لە عیراقدا.
بە كۆچی دوایی سەرۆك "مام جەلال"، گەلی كوردستان و عیراق سەركردەیەكی گەورەی خەباتی سیاسی و دیموكراسی كوردستان و عیراق لەدەستدا و كۆست و خەسارەتێكی گەورەبوو بۆ میللەتەكەمان. هیواخوازین هیوا و ئاواتی سەرۆك " مام جەلال" و ئامانجە پیرۆزەكەی گەلەكەمان، بە یەكریزی و یەكدەنگی بێتەدی، بۆ ئەوەی گیانی سەرۆك " مام جەلال" و سەرجەم شەهیدانی كوردستان شادببێت.
جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
3/10/2017




