قایمقامی هەڵەبجە و پێنجوێن: لە مەرزەکانی سنوورەکانماندا بارزگانی جمەی دێت

هەڵەبجە-KDP.info- جموجووڵی بازرگانی لە مه‌رزه سنوورییه‌كانی قه‌زای پێنجوێن و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئیدارەی حكوومه‌ت له‌و ناوچانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، کە ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی داخستنی سنووریان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه.
(نوخشه ناسیح)، قایمقامی ناوه‌ندیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه مه‌رزی نیمچه‌ڕه‌سمیی شۆشمێی ته‌وێڵه و چه‌ند مه‌رزێكی لاوه‌كیمان هه‌یه، كه بازرگانان ئاڵوگۆڕی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران تێدا ده‌كه‌ن، تا ئێستا هیچ گرفتێك له به‌رده‌م مه‌رزه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران دروست نه‌بووه و به‌رده‌وام كراوه‌ن.''
(ناسیح) گوتیشی: ''مه‌رزی شۆمێی ته‌وێڵه، كه نیمچه‌ڕه‌سمییه، گومرگی ئێرانی له‌سه‌ره و ڕۆژانه بە ده‌یان ترێله كاڵای جۆراوجۆری لێوه هاورده و هه‌نارده ده‌كرێت له نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاریشه ئه‌و مه‌رزه بكرێته مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی.
قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''6 مه‌رزی دیکەی لاوه‌كی له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئێران هەن، كه چه‌ندین جۆر كاڵایان پێدا هه‌نارده و هاورده ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له‌و سنوورانه‌وه دێت، به‌تایبه‌ت سووته‌مه‌نییە و جموجووڵی بازرگانی بەردەوامە.''
(زانا عه‌بدلڕە‌حمان)، قایمقامی قه‌زای پێنجوێنیش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''مه‌رزه‌كانی سنووری قه‌زای پێنجوێن هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیاری به‌رده‌وامه.''
قایمقامی پێنجوێن گوتی: ''له سنووری قه‌زای پێنجوێن - باشماخ كه مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تییه و لە مه‌رزی سه‌یرانبەن، كه نیمچه‌فه‌رمییه و لە پێنچ مه‌رزی لاوه‌كیی تریش ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامە و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، ته‌نیا كه‌مێك كێشه‌ی بازرگانی به سووته‌مه‌نییه‌وه هه‌بوو، کە ئەویش ئه‌مشه‌وی ڕابردوو زیاتر له (30) ته‌نكه‌ر بەنزین له مه‌رزی باشماخه‌وه هاورده‌ی كوردستان كراوه.''
ناوبراو ده‌ڵێت: ''ئێسته له مه‌رزه‌كانی سنوورەکەمان هێچ كێشه‌یك نه‌ماوه و جموجووڵی بازرگانی زۆر ئاسایییه وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




