ئاکرەیی: ئەوەی لەھەندێک میدیاوە دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە.. خاڵەسنووریهکان دانەخراون

ههولێر-KDP.info- بەڕێوبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و ئێران دهڵێ، مانۆڕەسەربازیەکەی ئێران ھەڕەشە و مەترسی نیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ھیچ کاریگەری لەسەر دەروازە سنووریەکانیش نەبووە و جموجۆڵی بازرگانی و ھاتووچۆش بەردەوامە.
(عەبدوڵڵا ئاکرەیی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "مانۆڕەسەربازیەکەی ئێران و عێراق لەناوخاکی ئێران ئەنجامدراوە و ھیچ کاریگەری بەسەر ھەرێمی کوردستانەوە نییەو، جگەلەوەش بە ھیچ شێوەیەک وەک ھەڕەشەکردن نییە لەھەرێمی کوردستان کە ئەوان لەناوخاکی خۆیان ئەنجامیان داوە.
(ئاکرەیی) گوتیشی، "سنوور کراوەیه و خاڵەسنوورەکانیش دانەخراون و جموجۆڵی بازرگانی و ھاتووچۆی خەڵک و گەشتیارانیش لەڕێگهی خاڵە سنوورەیەکان بەردەوامی ھەیە و ئەو مانۆڕە سەربازیەش ھیچ کاریگەری لەسەر خاڵەسنووریەکان نەبووە و ھیچ گۆڕانکاریەکیش ڕووینەداوە، بۆیە ئەوەی دەگوترێت لەھەندێک میدیاوە دوورە لەڕاستیەوە.
بڵند ئیبراھیم




