حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه خوێناوییه‌كه‌ى لاس ڤێگاس ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- له په‌یامێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تاوانكارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى شارى لاس ڤێگاسى ئه‌مه‌ریكى كرد.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارییه دڕاندانه‌یه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/10/2017 كۆنسێرتێكى هونه‌رى له شارى لاس ڤێگاسى ئه‌مه‌ریكى كرده ئامانج و له ئه‌نجامى ده‌ستڕێژیى گولله‌دا، زیاتر له په‌نجا هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانى دیكه‌ش بریندرا بوون. سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕین و هاوخه‌میانین، هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2/10/2017




