٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە خوێناوییەكەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە خوێناوییەكەی شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەكات و، له‌ په‌یامیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، هاوخه‌میی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان به‌ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنێ و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكات.


ڕۆژی دووشەممە 2ـی 10ـی 2017، لە ئەنجامی دەستڕێژیی گوللە بۆ سەر هاووڵاتیان لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا، دەیان هاووڵاتی بوونە قوربانی و سەدانی تریش بریندار بوون.

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەن و خوێناوییە دەكەین و بەناوی سەرۆكایەتیی هەرێم و گەلی كوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی ئەمەریكا ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و ڕۆحیان شاد بێت و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەخوازین.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

2ـی 10ـی 2017

هەواڵی پەیوەندیدار