٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، لە یەکەم زەنگی خوێندندا جانتاو پێداویستی پێشكەشی قوتابیان کرد

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یەکەم زەنگی خوێندندا لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی تێکەڵاو ئامادە دەبێت و هەڵمەتێکی بەرفراوانی دابەشکردنی ٥٠ هەزار جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابییان لەسەرتاسەری کوردستاندا دەست پێدەکات.
 
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە هەرێمی کوردستاندا، بەو بۆنەیەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی (موسا ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یەکەم زەنگی خوێندنی قوتانخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی تێکەڵاو دەکات و بەپێشکەش کردنی پێداویستی خوێندن بۆ ٤٠٠ قوتابی قوتابخانەکە هەڵمەتێکی هاوکاری بەرفراوانی لە سێکتەری پەروەردەدا دەست پێ دەکات.
 
لەو بارەیەوە (موسا ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، "بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ وەکو ساڵانی پێشوو هەوڵدەدەین هاندەری قوتابییەکانمان بین بۆ ئەوەی بە سەرکەوتووی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، بەو مەبەستەش لەسەرتاسەری کوردستاندا جانتا و پێداویستی خوێندن پێشکەشی ٥٠ هەزار قوتابی لە سەرتاسەری  کوردستاندا دەکەین.
 
جێگای ئاماژەیە پێداویستییەکان بە کوالێتی بەرز مەبەست لە هاوکارییەکان دڵگەرمی و هاندانی قوتابییەکانە و بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانییانە هەتا بتوانن بە سەرکەوتووی پرۆسەی خوێندن تەواو بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار