٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی: بڕیاری گه‌لی كوردستان بڕیارێكی مولزه‌مه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێزی لێ بگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە پێشوازی شاندێکی دیپلۆماتی نەرویجی رایگه‌یاند، بڕیاری گه‌لی كوردستان بڕیارێكی مولزه‌مه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌و بڕیاره‌ بگرێت، كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ ده‌ری بڕیووه‌.


ئه‌مڕۆ 1/10/2017 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی  دیپلۆماتی نه‌رویجی به‌سه‌رۆكایه‌تی (كارسێن كارلسێن) جێگری باڵیۆز كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی دوای  ‌پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
له‌ دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) باسی له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ بڕیاری گه‌لی كوردستان بڕیارێكی مولزه‌مه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌و بڕیاره‌ بگرێت، كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ ده‌ری بڕیووه‌.

هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌ كاردانه‌وه‌كان دووپاتی له‌ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیاتنه‌رانه‌ كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی دانوستانێك، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشتیوان كراو بێت و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان له‌ژێر هیچ گوشارو سزایه‌كی به‌كۆمه‌ڵ پاشه‌كشه‌ له‌ ویست و بڕیاری خۆی ناكات، بۆیه‌ باشترین رێگه‌چاره‌ ده‌ستكردنه‌ به‌ گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانه‌ بۆ چاره‌كردنی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ شاندێكی دیپلۆماتكارانی نه‌رویجی دووپاتیان له‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی كرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌وان خوازیاران گرژییه‌كان خاوبكرێنه‌وه‌‌، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌رگه‌ی گرژی زیاتر ناگرێت، پێویسته‌ له‌بری هه‌ڕه‌شه‌ و گرژی  په‌نا بۆ گفتوگۆ و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ ببردرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار