وەزارەتی ئەوقاف: گشت ئاینەكانی جیھان لهو پێشێلكاریانهی بهغدا ئاگاداردەکەینەوە

ھەولێر-KDP.info- بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەڵێ، ھەموو ناوەند و مەرجەع و کەسایەتیە ئاینیە کاریگەرەکانی جیھان لەھەڕەشە و گەمارۆکانی سەر ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، چونکە کوردستان شوێنی پێکەوە ژیانە.
(مەریوان نەقشبەندی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەموو ناوەند و مەرجەع و کەسایەتیە ئاینیە کاریگەرەکانی جیھان لە ھەڕەشە و گەمارۆکانی سەر ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، مەترسیەکانی ئەم ھەڕەشە و سزادانە لە سەر ھەموو پێکھاتە ئاینیەکانی کوردستان و ئایندەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکە ڕوندەکاتەوە."
(نەقشبەندی) گوتیشی، "لە ڕێگای نوێنەرەکانی گشت ئاینەکانەوە لە وەزارەتی ئەوقاف (٨) ئاین ھەیە، گشت ئاینەكانی جیھان وەکو، (مەسیحی ئەزھەر، موفتییەکانی میسر و سعوودیە و ئەردەن، پاپای کفرییەکانی میسر، پاپای ڤاتیکان، مەرجەعە گەورەکانی ئاینی لە دەلای لاما و بوزییەکان، زەردەشتییەکان، بەھائیەکان و ئێزیدییەکان) ھەموو دنیا لەسەر ئەم بابەتە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم پێکەوە ژیانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، دەرئەنجامی ئەو ئارامیی و پێشکەوتنەیە لەکوردستان دەستەبەر بووە، گشت ئاین و پێکھاتەکان کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیمان دەبێت بەزمانەکانی (کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی)."
ئهوهش له كاتێكدایه كه دوای سەرکەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی ههرێمی کوردستان کە لە (٢٥/ ٩/ ٢٠١٧) بەڕێوەچوو (حەیدەر عەبادی) و ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق چهند بڕیارێكی نایاسایی و دهستووریان دژی ھەرێمی کوردستان دەرکرد.
فایزە کۆیی




