فەھیم عەبدوڵڵا: دەروازە سنووریەکان کراوەن

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک دەڵێت، ھاتووچۆ و جموجۆڵی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوامە و ھیچ گۆرانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە.
(فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەوەی دەوترێت لەبارەی داخستنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنیا و دەنگۆیە و ھیچی نەبۆتە فەرمیی و نەچۆتە واری جێبەجێ کردنەوە و دەروازە سنووریەکان کراوەن."
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک گوتیشی، "ھاتووچۆ و جموجۆڵی بارزگانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لەرێگا خاڵەسنووریەکانی سنووری پارێزگای دھۆک بەردەوامە و ھیچ گۆرانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە و وەکو پێشتر وایە."
بڵند ئیبراھیم




