ئێزدیه‌كانی ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌كیان گه‌یانده مێركل و داواى پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی لێ ده‌كه‌ن

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- كه‌سایه‌تیه‌كى ئێزدى له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، وه‌كو ماڵى ئێزدى له ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌كمان له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان پێشكه‌ش به (ئه‌نجیلا مێركل) كردووه و، داواى پشتگیرى كردنى كوردستانى لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ.
(حه‌سه‌ن قه‌وال ڕه‌شید) كه‌سایه‌تى ئێزدى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم وه‌كو ماڵى ئێزدى له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نامه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به خاتوو (ئه‌نجیلا مێركل) ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كرد."
له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌شه‌وه (حه‌سه‌ن قه‌وال) گوتى، "له‌ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌دا هاتووه كوردستان رۆژى 25-ئه‌یلوول بڕیارى دا و گه‌لى كوردستان له سه‌دا 92،7 ده‌نگیان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دا، وه‌كو ماڵى ئێزدىش له ئه‌ڵمانیا داوا له ئێوه‌ى به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتگیرى له كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له وڵاتانى ئه‌ورووپاش بكه‌ن پشتگیرى كوردستان بكه‌ن و به ته‌نیا كوردستان جێ نه‌هێڵن، چونكه كوردستان زۆر پێكهاته‌ى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یی تێدا ده‌ژین و بۆته وڵاتى پێكه‌وه‌ژیان و ده‌مانه‌وێش وه‌كو خۆى بمێنێ و ببێته ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ."
نه‌شوان به‌رزنجى




