٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد تۆفیق: بڕیاره‌كانی بەغدا نزیكترمان ده‌كاته‌وه‌ لە سەربەخۆیی.. سەلماندیان ڕیفراندۆم ڕاست بووە

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ، ئەو بڕیارانەی لە بەغدا دراون دژ بە گەلی كوردستان، زیاتر نزیكترمان دەخاتەوە لە سەربەخۆیی.

(ئازاد تۆفیق) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "دەبێت ئیرادەی گەلی كورد سەبر و تەحەمولی هەبێت، دەبێت هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان یەك بن و یەكڕیزی خۆیان بپارێزن و وتارێكی یەكگرتوویان هەبێت، بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەموو ئەو كێشانە ببنەوە كە ڕووبەڕووی گەلەكەمان دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانە پێموانیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئاسانی لێ بگەڕێ ئەو بڕیارانە بەسەر كوردستاندا جێبەجێ بكرێن.

(تۆفیق) گوتیشی، "بڕیارەكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەلماندی كە بڕیاری ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بڕیارێكی ڕاست بووە، ئەو بڕیارانەی لە بەغداش دراون دژ بەگەلی كوردستان، زیاتر نزیكترمان دەخاتەوە لە سەربەخۆیی."

ئه‌و ئەندامه‌ی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی ده‌شڵێ، "وڵاتان سزای گەلێك نادەن لەسەر ریفراندۆم، وڵاتان واتە ئەوروپا، غەرب، غەرب و وڵاتانی ئازاد و دیموكراسین هەموویان بە نەهامەتیدا تێپەڕیون، هیچ وڵاتێكی غەربی ئامادەنیە گەلێك لەسەر ئەوەی هەستاوە بە دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسین سزا بدات، ئەمە لە كلتوری شەرقە، ئەمە لە كلتوری غەربدا نییە".

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار