دەیان کاروانی ئاوارەی نوێ روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

ههولێر-KDP.info- لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی حەویجە، بە دەیان کاروان ئاوارەی نوێ روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئهمڕۆ 30/9/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچکەی مەخموور، پێشوازییان لە 300 خێزان ئاوارەی نوێ کرد کە بە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە حەویجەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەپێی پرنسیپی کارکردنی بە هانای لێقەوماوانەوە دەچێت و هاوکارییە سەرەتاییەکان پێشەکی ئەو خێزانانە دەکات کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدا گیریان خواردووە.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەردەوامی پرۆسەی رزگارکردنی حەوجیەوە ژمارەیەکی زیاتری ئاوارە روو لە سنووری هەرێمی کوردستان بکەن.




