٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: هێڵی ئینتەرنێت ناوەستێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئینتەرنێت ناوەستێت و ئەوەی گوتراوە دەنگۆیە.

دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق هێڵی ئاسمانیی کوردستانی لەسەر فڕۆکە مەدەنییەکان ڕاگرت، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، سبەینێ هێڵی ئینتەرنێت بە بڕیارێکی بەغدا لە هەرێمی کوردستاندا دەوەستێت، سەبارەت بەو دەنگۆیە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دڵنیایی دەدا، کە ئەمە دەنگۆیە و هێڵێ ئینتەرنێت ناوەستێت.

(ئومێد محەمەد ساڵح) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: ''تا ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ بڕیارێکی لەو شێوەی نەداوە، چونکە ئەگەر کارێکی لەو شێوەیە بکات، سەرەتا ئێمە ئاگادار دەکاتەوە، بۆیە ئەوەی دەگوترێت دەنگۆیە و ڕاست نییە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار